zagros news agency

تورکیا کوژرانی بەرپرسێکی باڵای پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند

ئاژانسی فەرمیی تورکیا راگەیەندراوێکی دەزگای هەواڵگریی ئەو وڵاتەی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ چیای خواکوڕک، زیلان ئازاک، بەرپرسی دیاری کەجەکە ـی سەر بە پەکەکەی کوشتووە.
بەگوێرەی ئەم ڕاگەیەندراوە، نێوبراو ناوی خوازراوی “سەما جوویا چەولیگ” ـی بەکارهێناوە و دەستی لە هێرشە درۆنییەکانی پەکەکە‌دا هەبوو.
ڕاشگەیەندراوە، نێوبراو لە ساڵی 2015ـەو چووەتە نێو ریزەکانی پەکەکە و بەشداریی کۆمەڵێک کۆرس و ڕاهێنانی پەکەکەی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاسایشی هه‌ولێر چوار كه‌س له‌سه‌ر رفاندنی كچێك ده‌ستگیر ده‌كات

یاسین

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی (٢) دابەش دەکرێت

دڵشاد

پارێزگاران لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا پلەی یەكەمیان بەدەست هێنا

سەڵاح