ڕۆژنامەنووس (مارک گێرمان) لە پێگەی بلومبێرگ ڕایگەیاند کە کۆمپانیای ئەپل لە مانگی داهاتوو دوو بیستۆکی نوێی (AirPods 4) نمایش دەکات کە دەرچەی (USB-C) لە خۆ دەگرن کە هەریەکیان تایبەتمەندی جیاوازی هەیە یەکێک لە بیستۆکەکان تەنها تایبەتمەندییە بنچینەییەکان لە خۆ دەگرێت و ئەوی دیکەیان تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو و پشتگیری لە بارگاوی کردنەوەی بێ تەل دەکات.