ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دهۆك… بڕیاری دامه‌زراندنی سێ ناحیه‌ ده‌رچوو

قایمقامی سێمێل خه‌لیل مه‌حموود، ڕاگه‌یاند: سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی دامه‌زراندنی سێ ناحیه‌ی بۆ سنووری قه‌زای سێمێل ده‌رکرد، ئێستا چاوه‌ڕێی بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆین بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌رسێ ناحیه‌ی (ته‌ناهی، مسیریك و شاری) کە لە ڕۆژانی داهاتوو جێبه‌جێ دەکرێت.

قایمقامی سێمێل گوتیشی: ناحیه‌ی ته‌ناهی له‌ 9 گوند  پێكهاتووه‌ و ژماره‌ی دانیشتوانی 79 هه‌زار كه‌سه‌،  مسیریك 36 هه‌زار دانیشتووی هه‌یه‌ و 12 گوند لەخۆی دەگرێت، ناحیه‌ی شاریا 32 هه‌زار كه‌سه‌ و 20 هه‌زار ئاواره‌ی تێدایه‌ و 18 گوندی به‌سه‌ره‌وەیە.

خه‌لیل مه‌حموود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: كردنه‌وه‌ی سێ ناحیه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانی ناوچه‌که‌یه‌ و له‌مه‌ودوا خزمه‌تگوزاری زیاتر پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتیانی ئه‌و سێ ناحیه‌یە ده‌كرێت، چونكه‌ فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تیان بۆ ده‌كرێنه‌وه‌ و هه‌موو كاروباری ڕۆژانه‌یان له‌ ناحیه‌ی خۆیان ده‌بێت، ته‌نیا بۆ هه‌ندێ كار ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ قه‌زا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان، ئه‌و بارگرانییه‌ی سه‌نته‌ری قه‌زای سێمێلیش كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

KDP.info

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین

وزارەتی بەرگریی تورکیا: ٦٥ چەکداری پەکەکەمان لە هەفتەیەکدا کوشتووە

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرباز بەرزنجی ئەندامی ئەنجوومەنی لەندەن لامبس دەکات

یاسین