zagros news agency

ژمارەی کورسییان لە پەرلەمانی تورکیا گۆڕانی بەسەرداهات

دوای ئەوەی دوو پەرلەمانتاری سەربەخۆ کە پێشتر سەر بە ئیی پارتی بوون، چوونە ریزەکانی پارتی دادو گەشە پێدان ژمارەی کورسییەکانی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) لە 264 کورسییەوە بۆ 266 کورسی بەرزبووەوە.
هاوکات ژمارەی کورسییەکانی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)ش لە 127 کورسییەوە بۆ 128 کورسی بەرزبووەوە.
پەرلەمانی تورکیا لە 600 کورسی پێکدێت، بەگوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردنی ساڵی ڕابردوو، ئاکپارتی و مەهەپە زۆرینەی کورسییەکانیان بەدەستەوەیە و بە یەکەوە حکوومەتی تورکیا بەڕێوەدەبەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

گەڕانەوەی خێزانە ئوسترالییەکانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە

یاسین

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سۆران: سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران

سەڵاح

سەرچاوەیەک: پارەی موچە بۆ هەولێر گوازرایەوە

یاسین