zagros news agency

سوودەکانی تۆوی چیا

تۆوی چیا کە چیا سیدیشی پێدەوترێت بەکارهێنانی وەک بەشێک لە سیستمی خۆراکی چەندین سوودی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت لەوانەش:

-تۆوی چیا دەوڵەمەندە بە پێکهاتە خۆراکییەکانی وەک ریشاڵەکان و پرۆتین و ئۆمیگا 3 و کالسیۆم و مەگنسیۆم و فۆسفۆر، کە هەموو ئەمانە بەشێکن لە پێویستییە سەرەکییەکانی جەستە و هێزی ماسولکەکان و ئێسک و تەندروستیی دڵ باشتردەکەن.

-رێژەیەکی بەرزی دژە ئۆکسانی تێدایە، کە دەبێتە هۆی پارێزگاریی لە خانەکانی جەستە و بەرەنگاریی پیری دەبێتەوە.

-تەندروستیی کۆئەندامی هەرس دەپارێزێت، رێگری لە قەبزی دەکات، یارمەتی گەشەکردنی بەکتریا سوودبەخشەکانی گەدە دەدات.

-سیستمی خواردن رێکدەخات، وادەکات هەست بە تێربوون بکەیت و بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە دەیانەوێت کێشی لەشیان کەمبکەنەوە.

تۆوی چیا، تۆوی گوڵی لە تۆوی گوڵی Salvia hispanica پێکهاتووە، رەنگی رەش و سپیشی هەیە ئەمریکای ناوەڕاست نیشتمانیی راستەقینەیەتی، لەم ساڵانەی دواییدا خواست لەسەری زۆر بووە لە سەرانسەری جیهانەوە.

تۆوی چیا دەکرێت بە چەند رێگایەک بەکاربهێنرێت، لەوانە: تێکەڵ بە ئاو بکرێت، یان تێکەڵ بە ژەمە خۆراکییەکان بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەم خواردنانە هۆکارن بۆ توشبوون بە برینی گەدە

lana

سوودەکانی شووتی

lana

بۆچی لەکاتی سەرما ئازاری جومگەکان زیاد دەبێت

lana