zagros news agency

دوو مووچەی هێزە ئەمنیەكان خەرج دەكرێت

شاخەوان عەبدوڵلا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ  دووشەممە، 26-08-2024، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق قسەی کردووە و “بڕیاری دا ئەمڕۆ فەرمان بدات بە خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی هەرێمی کوردستان”.

بە گوتەی شاخەوان عەبدوڵلا، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە “هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت”.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى و وەزيرى دەرەوەى توركيا دۆخی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

یاسین

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلارە

ART

داهاتی “The Boogeyman” لە سینەماکاندا

ART