zagros news agency

لالیگا.. بەرشەلۆنە بە ڕیمۆنتادا و بە سەرکردایەتی ئۆڵمۆ بردیەوە

لە یارییەکانی هەفتەی سێیەمی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی رایۆڤاییکانۆ بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا بەرشەلۆنە بە سەرکردایەتی ئۆڵمۆ بە ڕیمۆنتادا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ڤاییکانۆی بردەوە.

 

لە گێمی یەکەمدا، رایۆڤاییکانۆی خاوەن یاریگا هەرزوو دەستپێشخەری کردو لە خولەکی نۆدا لەڕێگەی ئۆنای لۆپێز تۆڕی گۆڵی تێرشتیگنی هەژاند،

دوای ئەوە یانەکان بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە گێمی دووەم و گێمی ڕاهێنەراندا هەردوو لا چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا، بەرشەلۆنە وەڵامی گۆڵەکەی خاوەن یاریگای دایەوە و لە خولەکی 60 گۆڵی یەکسانی تۆمارکردەوە،

دوای ئەوە بەرشەلۆنە باشتر دەبینرا، لیڤاش گۆڵی تۆمارکرد بەڵام ناوبژیوان لەڕێگەی ڤارەوە ڕەتکردەوە.

دانی ئۆلمۆ لە یەکەم یارییدا بووە فریادڕەسی بەرشەلۆنە و گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی بەرشەلۆنەی لە خولەکی 83 تۆمارکرد.

 

بەم شێوەیە، یانەی بەرشەلۆنە سێیەم سەرکەوتنی لەدوای یەکی بەدەستهێنا و خاوەن 9 خاڵە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گەشەی ئابووری لە ئێران لەچاو ساڵی ڕابردوو پەنجا لەسەد کەمی کردووە

سەڵاح

گاڤی؛ پێویستم بە پێنج مانگ هەیە بۆ چاکبوونەوەم لە پێکانەکەم

یاسین

رێباز حەملان : مافی خەڵكی كوردستان زۆر گەورەترە لە پۆست و پلە و پایە

یاسین