پاسەوانانی کەناراوی یۆنان دەڵێن قاچاخچیان لە نێوان تورکیا و یۆنان بۆ خۆ رزگار کردن لە دەستگیرکردنیان پەنابەران فڕێ دەدەنە دەریای ئیجە.
بەپێی ریپۆرتێکی ئاژانسی ئاسۆشێتد پرێس، لە دوو ڕووداو کە لە کۆتایی ئەم هەفتەدا، هەشت پەنابەری نایاسایی ڕزگارکراون و هەواڵی فڕێدانیان بۆ دەریا پشتراست کردووەتەوە.
ماوەیەکە هەست بە بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان لە دریای ئیجەدا کراوە و ئەمەش پەیوەندیی بە پرسی فڕێدانی پەنابەران هەیە لە ئەگەری دۆزینەوە و هەستکردن بە بوونیان لەلایەن پاسەوانان و پۆلیسیی دەریایی تورکیا و یۆنانەوە.