zagros news agency

بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی عێراق لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاوکرایەوە

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29/8/2024، بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزای تورکیا بۆ هاووڵاتییانی عێراقیی خوار تەمەن 15 ساڵ و سەرووی 50 ساڵ، بە واژۆی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا، لە ڕۆژنامەی فەرمیی ئەو وڵاتە بڵاو کرایەوە.

بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزای توركیا لەسەر كەسانی خوار تەمەن 15 ساڵ و سەروو 50 ساڵ، لە 1/9/2024ەوە جێبەجێ دەكرێت.

لە مانگی نیسانی ئەمساڵ، دوای ئەوەی سەركۆماری توركیا سەردانی هەرێمی كوردستان و عێراقی كرد، توركیا بڕیاری دا ڤیزا لەسەر كەسانی خوار تەمەن 15 ساڵ و سەروو 50 ساڵ هەڵبگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا: په‌یوه‌ندیی ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ده‌یان ساڵ پێش ئێستا

سەڵاح

وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی زانکۆ تایبەتە باوەڕپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە

سەڵاح

وریابە، مۆبایلەکەت نەکەیتە چەکی دەستی هاککەران

یاسین