zagros news agency

وریابە، مۆبایلەکەت نەکەیتە چەکی دەستی هاککەران

 

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر لە راگەیندراوێکدا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان.

لە راگەیندراوەکە هاتووە ،
پیاوی ئازیز ، ​ئافرەتی بەڕێز، دایکی دڵسۆز.. ئایا دەزانیت تەنها بە یەک کلیک لەسەر ئەپێکی ساختە، تەواوی ژیانی تایبەتیت دەکەوێتە دەست کەسانی نەناسراو؟

هەروەهارایانگەیاند ، ​لە ئێستادا ئەپێک بە ناوی «پڵاس» بڵاوبووەتەوە کە لە مارکێتە فەرمییەکاندا نییە و لە ڕێگەی نامەی ( ڤایبەر و واتسئاپەوە ) بۆتان دەنێردرێت. کاتێک دایدەبەزێنیت و ڕێگەپێدانی (مایکرۆفۆن، وێنە و لۆکەیشن)ی پێدەدەیت، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی تەواوی داتاکانت دەچێتە دەست کەسانی هاککەر و خاوەن دەروونپیس، پاش چەند ڕۆژێکیش لە ڕێگەی وێنەکانتەوە هەڕەشەی سەرانە و پارەت لێدەکەن، یان دەبنە هۆی تێکدانی شیرازەی خێزانەکەت.

​لێرەوە هۆشداری دەدەین: هەرگیز و بە هیچ جۆرێک، هیچ ئەپڵیکەیشنێک لە دەرەوەی کۆگا فەرمییەکان (Google Play و App Store) دانەمەزرێنن.
​📞 لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەکی ئەلیکترۆنی، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی (١١٩)ی بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن؛ ئێمە بە نهێنی و یاسایی داکۆکیکاری سەرەکیتانین.

عقیدی پۆلیس / سەفین طاهر محمدامین بەڕێوەبەری
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان هەولێر

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەری كوردستان (سەید كاكە)

سەڵاح

ڕاگەیاندراوێک لە گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت ستایشی کار و خزمەتی سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە دەکات

یاسین