ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەڕێی كۆمەڵگەی دایكەوە دەرفەتی خوێندن بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەڕەخسێنێ

 

لە هەنگاوێكی نوێدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەڕێی كردنەوەی كۆمەڵگەیەك دەرفەتی خوێندنی بێبەرامبەر بۆ فێرخوازانی (نابینا، كەمبینا، نابیست و كەمبیست) لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڕەخسێنێ.

سەبری قاهرەمان، بەڕێوەبەری كۆمەڵگەی دایك، لە سنووری قەزای ناوەندیی سۆران، بە (باسنیوز)ی ڕگەیاند: “بۆ یەكەمجار لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كۆمەڵگەی دایك – قوتابخانەی (نابینا، كەمبینا، نابیست و كەمبیست) دەرفەتی خوێندنی بێبەرامبەر دەرەخسێنێت بۆ فێرخوازان، ئەو دەستپێشخەرییەش بەمەبەستی دانەبڕانیانە لە پڕۆسەی پەروەردە و فێركردن (قوتابخانە).”

بەڕێوەبەری كۆمەڵگەی دایك تیشكی خستەسەر مەرجەكانی وەرگرتن و گوتیشی: “مەرجەكانی وەرگرتن بریتین لەوەی، ك دەبێت خوازیار تەمەنی لە نێوان (5 بۆ 12) ساڵ بێت، خوازیار نابێت هیچ بەربەستێكی عەقلی و دەروونی هەبێت.”

داواش دەكات، كە بەمەبەستی ناو تۆماركردن سەردانی كۆمەڵگەی دایك بكەن لە دووسایدی ئازادی – نزیك بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌ولێر … سێهه‌مین كۆنگره‌ی پارتی گه‌لی توركمان به‌رێوه‌چوو

دڵشاد

سوپای پاسداران هێزی زیاتری ناردە دێرەزۆر

سەڵاح

ئانۆ جەوهەر: لە سلێمانی یەك گوند و قوتابخانەی كریستیان نییە

سەڵاح