ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سوود و زیانەکانی جاترە

جاترە یەکێکە لەو گژوگیایانەی زۆر بەکاردەهێنرێت و سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە بەتایبەتی بۆ دڵ، چەندین زەیتی لێبەرهەم دەهێنرێت ڕێگری لە نەخۆشیەکحان دەکات بەتایبەتی نەخۆشیەکانی هەناسەدان و پێست، هەروەها سوودێکی زۆری بۆ بەهێزکردنی قژ و دابەزاندنی کێش هەیە.

ئەم گیایە بۆنێکی زۆر خۆش و تایبەتی هەیە، خواردنەوەی چای جاترە ڕۆڵێگی گرنگی لە پاراستنی تەندروستی دڵدا هەیە، یارمەتی ڕزگاربوون لە بەردی گورچیلە دەدات، پەستانی خوێن دادەبەزێنێت، کرداری هەرس باشتر دەکات و هەوکردنەکان و سووتانی گەدە کەم دەکاتەوە، چارەسەری نەخۆشیەکانی پێست دەکات، یارمەتی بەهێزبوونی قژ، بەرگری لەش و ددانەکان دەدات.

لەگەڵ ئەوەی سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، بەڵام زیادەڕەوی کردن لە بەکارهێنانیدا دەبێتە هۆی هەندێک زیان وەک، هەستیاری و توشبوون بە شەقیقە، کێشەکانی خوێن بەربون و کاریگەری لاوەکی بۆ خانمەنی دووگیان هەیە، بەکارهێنانی جاترە لەگەڵ هەندێک جۆر لە دەرمان دەبێتە هۆی زیان و هەندێک جاریش دەگاتە خوێن بەربون، هەروەها لەوانەیە ببیتە هۆی توشبوون بە هەندێک نەخۆشی کە پەیوەندیان بە هۆرمۆنەکانەوە هەیە، وەک شێرپەنجە، بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و سەرئێشە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەمی ئاو خواردنەوە دەبێتە هۆی ئەم کێشە تەندروستییە

lana

چەند نیشانەیەکی شێرپەنجەی پەنکریاس

lana

نیشانەکانی کەمخوێنی لە منداڵدا

lana