zagros news agency

تورکیا لە نوسەیبین قەدەخەی هاتوچۆی ڕاگەیاند

 

لە نیسەبین ماردین، هەشت گوند وەک “ناوچەی ئاسایشی تایبەت” بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ ڕاگەیەندرا.

پارێزگاری ماردین ڕایگەیاند، لە 31ی ئابەوە لە هەشت گوندی هاوسنووری شارۆچکەی نوسەیبین قەدەغەکردن ڕاگەیەندراوە و تا 14ی ئەیلول بەردەوام دەبێت.

پارێزگاری ماردین هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیان پابەندبوون بە بڕیارەکە بۆ سەلامەتی ژیان و ماڵی هاووڵاتیان گرنگە و داواش لە هاووڵاتیان دەکرێت بێ‌ئەوەی مۆڵەتیان پێنەدرێت نەچنە نێو قەزاکە.

سوپای تورکیا لەم دواییانەدا لە زۆر شوێنی باکووری کوردستان دەستی بە هەڵمەتی دژی پەکەکە کردووە و بۆ ئەم مەبەستەش لە هەندێک ناوچەی شرناخ و جۆلەمێرگ بە قەدەغەکراو ڕاگەیەندراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بوومەلەرزەیەک لە باکووری کوردستان ڕووی دا

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ لەخولەکەکانی زیادکراودا سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا

یاسین

جامی کاراباو.. لیڤەرپوول خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

یاسین