ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گوژمه‌ی پێویست بۆ 12 پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری خه‌رج ده‌كرێت

 

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی 12 گوژمه‌ی جۆراوجۆر، بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ سێكته‌ره‌كانی گه‌شتوگوزار و شاره‌وانی و ئاو، له‌ شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری.
ئه‌و گوژمانه‌ له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 15%ی داهاتی گه‌شتیاری، ڕێژه‌ی 15%ی داهاتی شاره‌وانی، ڕێژه‌ی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زه‌ویی ڕوكنی شاره‌وانی و ڕێژه‌ی 17%ی داهاتی ئاو، به‌پێی یاسا و ڕێنماییه‌كانی دارایی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌یان پێدراوه‌، خه‌رج ده‌كرێن.

پرۆژه‌كان:

1- گوژمه‌ی 39،160،000 دینار، بۆ پرۆژه‌‌ی دانانی خزمه‌تگوزاریی مێز و كورسیی كۆنكرێتی له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی قه‌ره‌داغ.

2- گوژمه‌ی 138،313،000 دینار، بۆ پرۆژه‌ی چاكسازی له‌ چه‌ند شه‌قامێك و فراوانكردنی ڕێگه‌ی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سلێمانی- كه‌ركووك بۆ ناو شاره‌وانیی گۆپاڵه‌.

3- گوژمه‌ی 17،906،000 دینار، بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دانانی خزمه‌تگوزاریی مێز و كورسیی كۆنكرێتی له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی دووكان.

4- گوژمه‌ی 24،750،000 دینار، بۆ پرۆژه‌ی دروستكردنی محاجه‌ره‌ و قادرمه‌ له‌سه‌ر لێواری زێی دووكان.

5- گوژمه‌ی 16،460،000 دینار، بۆ پرۆژه‌ی دابینكردن و دانانی بۆریی ئاو له‌ گه‌ڕه‌كی ڕۆشنبیران له‌ ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌ن.

6- گوژمه‌ی 3،151،000 دینار، بۆ دروستكردنی سیاج بۆ تانكی به‌رزی قه‌ره‌قوڵ له‌ ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌ن.

7- گوژمه‌ی 13،123،230 دینار، بۆ پرۆژه‌ی گۆڕینی بۆریی به‌شێك له‌ ماڵه‌كانی گه‌ڕه‌كی سابونكه‌ران له‌ سلێمانی.

8- گوژمه‌ی 26،208،000 دینار، بۆ پرۆژه‌ی ڕاكێشانی بۆریی ئاو له‌ گه‌ڕه‌كی ولوبه‌ له‌سه‌ر شه‌قامی سلێمانی عه‌ربه‌ت.

9- گوژمه‌ی 68،320،000 دینار، بۆ دابینكردنی گاز و به‌نزین و ڕۆن، بۆ ئۆتۆمبێل و ئامێره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی سلێمانی.

10- گوژمه‌ی 336،065،920 دینار، بۆ پرۆژه‌ی به‌سیسته‌مكردنی كۆكردنه‌وه‌ی كرێی ئاو له‌ سلێمانی و ده‌وروبه‌ری.

11- گوژمه‌ی 5،754،000 دینار، بۆ پڕۆژه‌ی گۆڕینی بۆریی ئاو له‌ گه‌ڕه‌كی قازی محه‌مه‌د بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌مئاوی له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی سلێمانی.

12- گوژمه‌ی 10،370،000 دینار، بۆ پرۆژه‌ی فراوانكردنی كۆنكرێتی یاریگای باله‌ له‌ ناحیه‌ی خه‌له‌كان.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی تەندروستی چەند بڕیارێک دەردەکات

یاسین

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین

له‌ سعوودیه‌ كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی حاجییانی ونبوو دەكرێت

سەڵاح