zagros news agency

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له‌ باڵيۆزى نوێى توركيا كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/9/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئانل بۆرا ئينان باڵيۆزى نوێى توركيا له‌ عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان، هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز ئينان خۆشحاڵيى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵيۆزى وڵاته‌كه‌ى له‌ عێراق نيشان دا و خواست و ئاماده‌ييى توركياى بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه‌.

دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لەسەر دابەشکردنی مووچە دەدات

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا 62 دۆلاری تێپەڕاند

سەڵاح

سوپای ئیسرائیل چەندین پێگەی حیزبوڵڵای لە باشووری لوبنان بۆردومان کرد

یاسین