zagros news agency

سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکاندا سەپێنرا

ئەمڕۆ چوارشەممه، دادگای تاوانەکانی ئەنبار سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر بازرگانێکی مادده هۆشبەرەکان دا سەپاند.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سزای 15 ساڵ زیندانیان بەسەر بازرگانێکی مادده هۆشبەرەکان دا سەپاند.

ئەوەش هاتووە، “تۆمەتبارەکە پێنج هەزار حەبی ماددەی هۆشبەری متیل ئەمفیتامین پێ گیراوە بە مەبەستی بازرگانیکردن و فرۆشتنیان لە نێو بەکارهێنەراندا.”

گوتیشی “بڕیارەکە لەسەر بنەمای ماددەی 28/ یەکەمی یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکە عەقلییەکان ژمارە 50ـی ساڵی 2017 دەرچووە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ژمارەی کوژراوانی غەززە له ٤٥ هەزار و ٣٠٠ کەسی تێپەڕی

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی سویسرا لە عێراق دەکات

سەڵاح

سەرۆکی شارەوانیی تاران: بۆ ئاماده‌كارى شه‌ڕێكى چاوەڕوانکراو لەگەڵ ئیسرائیل، پەناگەی نهێنی دروست دەکه‌ین

سەڵاح