ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازیی له‌ باڵيۆزى نوێى توركيا دەکات

 

ئه‌مڕۆ چوارشەممە‌ 9/4 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوای لە ‌ئانل بۆرا ئينان، باڵيۆزى نوێى توركيا له‌ عێراق کرد.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێ کرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانیی پەیوەندیی دوولایەنە، بە تایبەتی لە بواری بازرگانی کرایەوە.

تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرۆژەی ستراتیجيی ڕێگەی گەشەپێدان، کە وڵاتانی کەنداو لە ڕێگەی عێراقەوە بە تورکیا و ئەوروپا دەبەستێتەوە. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەشداربوونی هەرێمی کوردستان و هەموو پێکهاتەکانی عێراق لەم پرۆژە گرنگەدا.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، ئاماژە بە تاوانی کوشتنی گەشتیارێکی دهۆک لە ئیستانبول کرا و وێڕای نیگەرانی دەربڕین بەرانبەر ڕوودانی ئەم تاوانە و پێشکەشکردنی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییەکە، باڵیۆزی تورکیا دووپاتی کردەوە کە تاوانباران دەستگیرکراون و ڕێکاری یاساییان بەرانبەر دەگیرێتەبەر.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر نەهێشتنی هەر کێشە و ئاستەنگێک، کە بۆ گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لە کاتی سەردانیان بۆ تورکیا دێتە ئاراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مانگی 4ی لیواكان پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت

سەڵاح

روونکردنەوە لەسەر خەرجکردنی بڕە پارەیەک دەدرێت

یاسین

سووریا و سعوودیە تیروری ئیسماعیل هەنییە بە پێشێلکردنی سەروەریی ئێران دەزانن

سەڵاح