بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان له راگهیهنراوێكدا رایگهیاند، چوار بارزگان دەستگیرکران و بڕی ١٤ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش لە جۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا.
ئهمهش دهقی راگهیهنراوهكهیه:
لە بەردەوامی هەوڵەکانمان لە ڕووبەڕووبوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە پڕۆسەیەکی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد کە چەند رۆژێکی خایاند لەلایەن تیمەکانی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دواتر وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش لە ڕێکەوتی ٤ـی٩ـی٢٠٢٤ لە چالاکییەکدا توانرا باندێکی مەترسیداری بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن کە پێکهاتبوون لە چوار تۆمەتباری بیانی، بەنیازبوون بڕی ١٤کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ بهێننە ناو هەرێم و لەنێو تایەی بارهەڵگر بە شێوازێکی زۆر ورد حەشاریان دابوو .
جێی ئاماژەپێدانە تۆمەتبارەکان ڕادەستی یاسا کراون و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت .
بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان.
٥ـی٩ـی٢٠٢٤