zagros news agency

خواردنەوەی ئاو و لیمۆ چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە خواردنەوەی ئاو و لیمۆ سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە و لە وشکبوونەوە دەیپارێزێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و دژەئۆکسانەکان وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت و پارێزگاری لە تەندروستی دەکات.

ڕۆژانە خواردنەوەی گیراوەی ئاو و لیمۆ سوودێکی زۆری بۆ پێست هەیە و ڕێگری لە دروستبوونی کێشەکانی دەکات، جەستە لە ژەهرەکان پاکدەکاتەوە، یارمەتی کرداری هەرس و گەدە دەدات، ڕۆڵێکی گرنگی لە کۆنتڕۆڵکردنی کێشدا هەیە.

پزیشکەکان ڕێنمایی دەدەن هەر لیترێک ئاو چوار بۆ پێنج پارچە لیمۆی تێبکرێت و تەواوی ڕۆژەکە بخورێتەوە، چونکە سوودی سەرسوڕهێنەری بۆ جەستە هەیە و بەیەکێک لە باشترین خواردنەوە سروشتییەکان بۆ جەستە دادەنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودە تەندروستیەكانی ڕۆژووی ڕەمەزان

lana

چۆن فشاری خوێنت کۆنترۆڵ دەکەیت

lana

ئەم میوە زستانەیە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە

lana