zagros news agency

نەیشینزلیگ.. ئیتاڵیا بە ڕیمۆنتادا کەڵەشێرەکانی فەرەنسای تێکشکاند

لە درێژەی یارییەکی نەیشنزلیگدا هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و ئیتاڵیا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە ڕیمۆنتادا توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شکست فەرەنسا بهێنێت.

 

هەر لە سەرەتای تایمی یەکەم و لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان دوای تەنیا 13 چرکە، یاریزان بارکۆلا گۆڵی یەکەمی کەڵەشێرەکانی دیشامپی تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی 29 دیمارکۆ یارییەکەی هێنایەوە خاڵی دەستپێک و گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە.

 

لە تایمی دووەم، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا توانی دوو جاری ترو لە خولەکەکانی 50 و 74 تۆڕی گۆڵی فەرەنسا بهەژێنن، گۆڵەکانیش هەریەکە لە فراتیسی و راسپادۆری تۆماریانکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکەم کۆمێنتی خوان گارسیا دوای گەیشتن بە بەرشەلۆنە

یاسین

سەرۆک بارزانی لەگەڵ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە

سەڵاح

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بن گۆریۆنی ئیسرائیل وەستا

سەڵاح