ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە هەولێر دیدارێکی تایبەت بە شیعر و هونەری ئافرەتان بەڕێوەچوو

بە چاودێری حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هۆتێل چوارچرای شاری هەولێر، دیداری “ژن.. شیعر.. گۆرانی” دەستی بەکارەکانی کرد.

لە دەستپێکدا، چنوور نامق، سەرپەرشتیاری دیدارەکە، گوتی، دەخوازن لە داهاتوودا دیداری هاوشێوە بۆ قەڵەمی ئافرەتان لە ژانری رۆمان و چیرۆکدا ساز بکەن و کاری زیاتر دەکەن بۆ خزمەتی هێنانەپێشەوەی ئافرەتان و چالاککردنی رۆڵیان لە بوارە جیاجیاکانی هونەر و ئەدەبدا.

دواتر ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان رایگەیاند، وەزارەت ئەرکییەتی بایەخ بە هەموو ژانرەکانی ئەدەب و هونەر و کولتووری کوردستان بدات و پشتیوانی و هاوکاری سەرەکی ئەو پڕۆژانە بێت، کە ئافرەتانی کوردستان پێشکەشی دەکەن.

گوتیشی: ئافرەتی کورد، ڕۆڵێکی کارا و کاریگەری لەسەر پێشخستنی ڕەوتی ئەدەب و هونەر و کولتووری کۆمەڵگە هەیە. بە تایبەتی بە هۆی ئەوەی منداڵ کە لەدایکدەبێت، دایک لای لایەی بۆ دەکات و بە دەنگی دایک و بە ئەدەبیاتی ئافرەتان گۆش دەکرێت.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، ئاریان سەلاحەدین، داوای لە نووسەر، رەخنەگر، ئەدیب و هونەرمەندان کرد، پێشنیاز و رەخنە و باری سەرنجی خۆیان بۆ نەهێشتنی کەموکوڕییەکان و برەودانی زیاتر بە کارو چالاکییە هونەری و ئەدەبییەکان بخەنەڕوو و گوتیشی: ئێمە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین گوێ لە رەخنە و پێشنیاز و باری سەرنجی هەموولایەک بگرین لە پێناو ئەوەی کایەی فەرهەنگ و رۆشنبیری هەرێمەکەمان زیاتر بەرەو پێشەوە بەرین.
دواتر، هەریەک لە کۆسرەت ئەحمەد، فرمێسک مستەفا، ڕۆژە مەجید، ئیمان یادوەرو بەهرە موفتی، ماردین ئەبوبەکر، پەروین شەمعون، هەنار موفتی، گوڵێ سەلیم، شەیدا محێدین و بەیان ئیبراهیم)، بە خوێندنەوەی تێکستە شیعرییەکەیان بەشدارییان لە دیدارەکە کرد و ئاهەنگێکی میوزیک و گۆرانی بەڕێوەچوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: بوونی هێزەكانی پەكەكە لە عێراق نایاساییە

سەڵاح