ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەشێک لەو تایبەتمەندیانی کە بۆ iphone 16 زیاد کراوە

 

کۆمپانیای (Apple) دوای ئەوەی مۆبایلی (IPhone 16) نمایش کرد گۆرانکاریەکی تەواوی لە بەشی کامێرەی مۆبایلەکەی کردوە دیزاینی کامێراکانی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە کە دواین جار ئایفۆن (12) بەو جۆرە بوو هەروەها بە چەند ڕەنگێکی جیاوازیش بەردەست دەبێت هەروەها لە ڕووی ڕەقەکاڵەوە گۆڕانکاری باشییان تێدا کراوە چیپسێتی نوێی Apple A18 لەسەر جێگیر کراوە کە 3 نانۆمەترییە هەروەها پاترییەکەی باشتر کردووە و دووگمەی Action )(Button بۆ زیاد کراوە هەروەها پشتگیری لە (Wi-Fi 7) و چینێکی نوێی ساردکەرەوەی بۆ بەکارهاتووە بۆ پاراستنی پلەی گەرمی مۆبایلەکە لە کاتی یاریکردن. ئێستاش با باسێکی دووگمە نوێیەکە بکەین کە ناوی (Camera Control) دەتوانیت کۆنترۆڵی زۆربەی فرمانەکانی کامێرای مۆبایلەکەت بکەیت لە ڕێگەیەوە وەک چرکاندنی وێنە، ڵێڵ کردنی پاش بنەمای وێنەکان و تۆمارکردنی ڤیدیۆ و زۆر زیاتر هەروەها بەهۆی چیپسێتە نوێیەکەیەوە، پشتگیری لە ژیری دەستکردنی (Apple Intelligence) دەکات هەروەها دوو کامێرای (48) مێگاپیسکڵی سەرەکی و گۆشەفراوان لە خۆ دەگرێت، کە توانای نزیککردنەوەی دوو هێندەی هەیە لەگەڵ دۆخی ماکرۆ.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەشێک لە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت کۆدەبێتەوە

سەڵاح

داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان خرایە سەر حیسابی دارایی عێراق

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە میر و ئەنجوومەنی رۆحانیی ئێزدیان دەکات

سەڵاح