ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عێراق ساڵانە بڕی ٣٠ ملیۆن دینار لە پزیشكان وەردەگرێت

 

ئابووریناسێك ئاشكرای دەكات كە لێژنەی چاكسازیی باج لە عێراق ڕاسپاردەی خۆی بەرز كردۆتەوە تاوەكوو باج بخرێتە سەر پزیشكان كە ساڵانە دەگاتە ٣٠ ملیۆن دینار.

نەبیل مەرسوومی، ئابووریناسی عێراقی لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردۆتەوە، لێژنەی چاكسازیی باج راسپاردەیەكی دەركردووە بەوەی كە باج لەسەر پوختەی داهاتی پزیشكان و پزیشكانی ددان دابنرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە كە بەپێی راسپاردەكە، نرخی باج ١٥% دەبێت، ئەو رێژەیەش بریتییە لە تێكڕای ژمارەی نەخۆشانی سەردانیكەری پزیشكان كە بۆ پزیشكانی ئاسایی بە هەشت نەخۆش و بۆ پزیشكانی ددان بە سێ نەخۆش لە ڕۆژێكدا دانراوە و ئەو ژمارەیەش جارانی نرخی سەردانیكردنی پزیشك دەكرێت كە لە ڕۆژێكدا ٢٥ هەزار دینارە و لە ساڵێكیشدا ٢٢٠ رۆژ هەژمار دەكرێت، بەڵام خەرجیی ئاو و كارەبا و كرێ و خەرجییە كەڵەكەبووەكان ناگرێتەوە.

مەرسوومی ئەوەی خستۆتە ڕوو كە باجی سەپێندراو لەسەر پزیشكی راوێژكار= ١٥٪؜ x (٨ x ٢٥٠٠٠ x ٢٢٠ ) = ٤٤ ملیۆن دیناری ساڵانە، بەم جۆرەش ئەو باجەی كە ساڵانە دەكەوێتە سەر پزیشكی راوێژكار، ٤٤ ملیۆن دینار دەبێ، بەڵام پاش لێدەركردنی خەرجییەكانی ئاو و كارەبا و كرێ كە بە ١٤ ملیۆن دینار دانراوە، پوختەی ئەو باجەی لە پزیشك وەردەگیرێت بەپێی ئەوەی ئابووریناسەكە ڕوونی كردۆتەوە، ساڵانە ٣٠ ملیۆن دینار دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی نەتەوەکانی ئەوروپا.. جەنگەکە لە بەڕژەوەندی ئینگلتەرا کۆتاییهات

sirwan

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزانى چوار شاخه‌وانه‌كه‌ ده‌كات

یاسین