لە تورکیا و باکوری کوردستان ٤٦ کەس بە تۆمەتی تاوانی ئەلیکترۆنی دەستبەسەر کراون.
عەلی یەرلیکایا وەزیری نێوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، هەڵمەتێک لە ٢٤ شاری باکووری کوردستان و تورکیا دژی تاوانبارانی ئەلیکترۆنی کراوە.
لەم هەڵمەتەدا ٤٦ کەس دەستبەسەر کران. ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون بە دزی، ساختەکاری، قومارکردن لەسەر یارییەکانی تۆپی پێ و پێشێلکردنی مافی منداڵان تۆمەتبارن.
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو