zagros news agency

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەى تۆمار کرد

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان بەرزبونەوەى تۆمار کردوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە له بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (73) دۆلار و (29)سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 25 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (70) دۆلار (75) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێ بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 22 سەنت بەرزبونەوەى تۆمار کردوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

روانگەیەکی ژینگەیی: لەوانەیە ٧٠%ی زەوی عێراق تا ساڵی ٢٠٢٦ ببێتە ناوچەی مردوو

یاسین

ئەندامێكی كۆنگرێسی ئەمریكا داوای سزادانی بانكی ڕافیدەینی عێراقی دەكات

سەڵاح

سەرۆك بارزانی لە هەولێر سەردانی تۆڕی میدیای كوردستانی كرد

یاسین