zagros news agency

تیباس : ڤینسیۆس شایەنی باڵۆن دۆڕە

تێباس: یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید شایەنی ئەوەیە خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بباتەوە.
ڤینیسیۆس جونیۆر لە لیستی پاڵێوراوانی بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ساڵی 2024دایە، دوای ئەوەی سەرکردایەتی یانەی ڕیال مەدریدی کرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگی ئەوروپا.
تیباس لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی تیشکی خستۆتە سەری، وتی: ڤینیسیۆس شایستەی بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونییە بەهۆی ئاستێکی باشی وەرزی ڕابردوو، ئەگەریش لە پلەی یەکەمدا نەبێت، پێموایە لە پلەی دووەمدا دەبێت .”
ڤینیسیۆس پشتڕاستی کردبووەوە کە ئیسپانیا بەدەست ڕەگەزپەرستییەکی زۆرەوە دەناڵێنێت، هەروەها داوای کردبوو کە فایلی ڕێکخستنی مۆندیالی ٢٠٣٠ بکێشرێتەوە ئەگەر دۆخەکە وەک خۆی بەردەوام بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیمار بەرگری لە خۆی دەکات

یاسین

عارەبانەچییەکی ته‌یراوه‌ی هه‌ولێر به‌شداری ئۆڵێمپیادی پاریس ده‌كات

یاسین

نوێترین زانیاری لەسەر پێکانەکەی موسیالا

یاسین