ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی دارایی بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو وەزارەته‌كان ئاگادار دەكاتەوە

 

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی دابەشكردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران، داوای لە سەرجەم وەزارەت و دەستەكان كردووە لیستی مووچەی ئامادەكراویان بۆ بنێرن.

لە نووسراوێكی وەزارەتی دارایی كە ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكانی نەبەستراو بە وەزارەتەكان كراوە، هاتووە “بە مەبەستی ناردنی لیستی مووچە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، پێویستە لە ماوەی 24 كاتژمێردا لیستی مووچەی مانگی شوباتی 2024 كە لەلایەن فەرمانگەكان ئامادەكراوە، راستبكرێتەوە بە پێی ئەم دوو لیستەی كە هاوپێچكراوە بۆ فەرمانبەری هەمیشە و گرێبەست لەسەر ئاستی وەزارەت یەك بخرێت”.

هەروەها هاتووە “هەر وەزارەت و دەستەیەك بەیەك (سی دی) و بەیەكخراوی بۆمان بنێرێت”.

بەهەمانشێوە هاتووە “پێویستە سەرجەم ئەو بەشانەی كە پڕ دەكرێتەوە بە زمانی عەرەبی بێت بە تایبەت ناونیشانی وەزیفی و پوختەی گشتی لەسەر ئاستی وەزارەت و دەستەكان پەسند بكرێت بەشێوەی هارد كۆپی و بنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری”.

وێنە: ئەمەی خوارەوە نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە:-

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق پشتیوانیی لە دەستپێشخەرییەکەی بایدن بۆ ئاگربەست لە غەززە دەکات

یاسین

ژمارەی کورسییان لە پەرلەمانی تورکیا گۆڕانی بەسەرداهات

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح