ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

راوێژكاری بارەگای بارزانی له‌ وەڵامی قەیس خەزعەلی: هێزی پێشمەرگە خۆسه‌پاندنى هیچ لایەنێک قبووڵ ناکات

 

راوێژكاری راگەیاندنی بارەگای بارزانی وەڵامی پەیامەكەی قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق دەداتەوە و  رایدەگەیەنێت كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان ڕێنمایی و خۆسه‌پاندنى هیچ لایەنێک قبووڵ ناکات.

كیفاح مەحموود راوێژكاری راگەیاندنی بارەگای بارزانی لە روونكردنەوەكەدا بۆ قەیس خەزعەلی دەڵێت “ئێمە پێداچوونەوەمان بە پەیامەکەتدا کردووە کە بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەتەوە پێشکەشت کرد. سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ ناوەڕۆکەكه‌ى دەردەبڕین، بەتایبەتی سەبارەت بە دەستوور، كه‌ کارێکی باشتان کرد لە جەختکردنەوە لەسەر پابەندبوون پێی و بەو بڕگە گرنگەکانه‌ى تێیدا هاتووە”.

هەروەها هاتووە “پێشوازی له‌و وەبیرهێنانەوەیە ده‌كه‌ین، هاوکات پێمانخۆشه‌ بەبیرتان بهێنینەوە کە دەستوور پەسەندی کردووە و دانی بەوە داناوە كە هێزی پێشمەرگە بەشێکی دانەبڕاوە لە سیستەمی سەربازی نیشتمانیی عێراق”.

بەهەمانشێوە هاتووە “بە پشتبەستن بەو په‌سه‌ندكردن و دانپێدانانه‌، ئەو هێزانە مافی خۆیانە چەک و تەقەمەنی هاوتای ڕۆڵ و مێژووی شەرەفمەندانەیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیکتاتۆرییەت و ڕژێمە ستەمکارەکاندا، بەدەست بهێنن”.

لە كۆتایی روونكردنەوەكەدا كیفاح مەحموود راوێژكاری راگەیاندنی بارەگای بارزانی دەڵێت “لەبەر ڕۆشنایی ئەمەش قبووڵنەکردنی ئەوەی لە دەستووردا هاتووە سەبارەت بە پێشمەرگە، بۆیه‌ هێزی پێشمەرگەش ڕێنمایی و خۆسه‌پاندنى هیچ لایەنێک قبووڵ ناکات”.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق دەكات

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح