ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئایا بێلینگهام دوای سووکایەتیکردن بە ناوبژیوان بەرامبەر ئیسپانیۆل سزا دەدرێت

 

بیلینگهام لە لێدانێکدا دەرکەوت کە بە ڕوونی ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر یەکێک لە بڕیارەکانی ناوبژیوان، دوای ئەوەی کارتی زەردی وەرگرت، و بەبێ ئەوەی ناوبژیوان بیبینێت، سووکایەتی بە مۆنتێرۆی ئەستێرەی ڕیال مەدرید کرد.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی، بەهۆی ئەو سووکایەتییە مشتومڕاوییەی یاریزانە ئینگلیزییەکە دەستیپێکردووە، لیژنەی تەکنیکی ناوبژیوانان هیچ ڕێوشوێنێک و سزایەک بەرامبەر بێلینگهام ناگرنەبەر.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەزۆری سکاڵاکە لەلایەن لیژنەی تەکنیکی ناوبژیوانانەوە تۆمار دەکرێت کاتێک لێدوانی گشتی لە یاریگا یان لە کاتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەدەن، بەڵام ئەگەر لە کاتی یارییەکەدا قسە بکات و ناوبژیوان گوێی لێ نەبێت، ئەوا بابەتیک نییە بۆ بەدواداچوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیال مەدرید وردەکاری پێکانەکەی کۆرتوا ئاشکرا دەکات

یاسین

پەنجەی تاوانبارکردن ئاراستەی چەند کەسێک دەکرێت دوای کلاسیکۆ

یاسین

خولی ئەڵمانیا.. ئەڵمانیا شکستی هێنا و سێ خاڵی تری لەدەستدا

sirwan