ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شاندی ئێران له‌ ئه‌مریكا: هه‌وڵده‌ده‌ین ڕێككه‌وتنى ئه‌تۆمی ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه‌

له‌گه‌ڵ گه‌رمبوونى به‌ره‌ى جه‌نگ له‌نێوان ئیسرائیل و لوبنان، سه‌رۆكى ئێران ده‌چێته‌ نیویۆرك له‌ ئه‌مریكا بۆ كۆبوونه‌وه‌ى كۆمكارى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئێرانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، شاندی ئێران هه‌وڵ ده‌دات گفتوگۆى ئه‌تۆمى ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆكی ئێران به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێك گه‌یشته‌ نیویۆرك بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ساڵانه‌ى كۆمكارى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.

له‌وباره‌یه‌وه‌، عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئێران، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان به‌ ئه‌مریكا، وتی: “شاندى ئێران به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود پزیشكیان له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆى ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ وڵاته‌ زلهێزه‌كان”.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كه‌ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه‌ به‌ره‌ى شه‌ڕ له‌ سنوورى باشوورى لوبنان تا دێت گه‌رمتر ده‌بێت، ئه‌مڕۆ وه‌زیری ته‌ندروستى لوبنان ڕایگه‌یاند: “له‌ ئه‌نجامى هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر باشوورى لوبنان ژماره‌ى كوژراوه‌كان گه‌یشته‌ 247 كه‌س و برینداره‌كانیش 1024”.

دوابەدوای داڕمانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ساڵی 2015، ئێران دەستبەرداری هەموو ئەو سنووردارکردنانە بوو کە بەسەر بەرنامەکەیدا سەپێنرابوو، هەروەها کامێرای چاودێری کە لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیەوە دانرابوو، لەکارکەوتبوون.

ئێران ڕێگری لە هەندێک لە پشکنەرە بەئەزموونەکانی ئاژانسەکە کردووە کە پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بکەن.

هەروەها کاربەدەستانی ئێران هەڕەشەیان کرد کە لەوانەیە هەوڵی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بلینکن: دانووستانی ئاشتی لە غەززە دەست پێدکاتەوە

سەڵاح

سێ پارێزگاری خۆرهەڵاتی کوردستان باس لە گرنگیی هەرێمی کوردستان دەکەن

سەڵاح

پەیامێك ‎لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

گوران