عرفان عەزیز
له‌ناو كه‌شتی (تایتانیك)، چیرۆكی گه‌لێك زۆر هه‌بوون، هه‌ریه‌كیان دواتر به‌شێوه‌یه‌ك پاڵه‌وانیان بۆ دروستكرا، بابه‌تی خۆشه‌ویستی (جاك داوسن و رۆس)، ئه‌وه‌نده زوومی له‌سه‌ر كرا، زۆربه‌ی چیرۆكه‌كانی دیكه بوونه لاوه‌كی و كه‌مترین فۆكسان له‌سه‌ركرا، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر بۆ كه‌سانی ئاسایی روودانی نوقوم بوونی ئه‌و كه‌شتیه بچوكرابێتهوه بۆ خۆشه‌ویستی دووكه‌س، كه‌چی بۆ كه‌سانی سیاسی هه‌ندێك لێكچونی گرنگ هه‌یه كه ده‌كرێت وه‌ك نمونه سه‌یری بكرێت، له‌ناو كه‌شتیه‌كه چیرۆكی كۆڵنه‌دان و مانه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و به‌خشینه‌وه‌ی وره و هێمنی و له‌سه‌ر خۆیه‌تی (ئێدوارد جۆن سمیس)به‌لای منه‌وه جوانترین چیرۆكه، ئێدوارد، كاپتنی كهشیت تایتانیك بوو، له‌ساڵی 1850 له ئینگلته‌را له‌دایك بووه، زۆر پله‌ی جیاوازی بڕیووه تا گه‌یشتوه‌ته‌وه دروستكردنی كه‌شتی تایتانیك رابردووی كاپتن به‌م شێوه‌یه بووه.
یه‌كه‌م: له‌ساڵی 1905 به‌پله‌ی فه‌رمانده‌ی RNR خانەنشین بوو، پێشووتر بۆ ماوه‌ی 9 ساڵ كاپتنی ماجستیك بووه كه له ساڵی 1899 بانگهێشت کرا بۆ گواستنەوەی سەربازانی ئیمپراتۆری بەریتانیا بۆ کۆلۆنی کیپ، سمیس دوو گەشتی بۆ ئەفریقای باشوور ئەنجامدا، هەردووکیان بەبێ گرفت بوون.
دووه‌م: لە ساڵی ١٩٠٣، بەهۆی خزمەتەکەیەوە، شا ئێدوارد حەوتەم مەدالیای گواستنەوەی پێبەخشی، (سمیس) وەک “کاپتنێکی سەلامەت” سەیر دەکرا.
چواره‌م: سمیس بە “کاپتنی ملیۆنێرەکان” ناسرابوو چونكه لە ساڵی 1904 بەدواوە، سمیس فەرماندەیی نوێترین کەشتییەکانی هێڵی ئەستێرەی سپی دەکرد كه گه‌وه‌رترین كۆمپانیا بواری كه‌شتیوانی بوو.
پێنجه‌م: لە ساڵی ١٩٠٤ فەرماندەیی گه‌وره‌ترین كه‌شتی (باڵتیكی) لە جیهاندا پێدرا، بهکەشتی یه‌كه‌م گەشتی لە لیڤەرپوولەوە بۆ نیویۆرک کە لە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٠٤، بەبێ گرفت ئه‌نجامدا.
شه‌شه‌م: سمیس لە کاتی فەرماندەیی خۆیدا لە (ئەدریاتیک) بۆیه‌كه‌م جار خزمه‌تگواری درێژخایەنی بۆ ئەفسەرانی یەدەگی دەریایی شاهانە (RD) داهێنا.
حه‌وته‌م: پێش تایتانیك وه‌ك یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین و به‌ئه‌زمونترین كاپتنه‌كانی ده‌ریا، ده‌ستنیشانكرا کە فەرماندەیی گه‌وره‌ترین كه‌شتی كردووه. له‌وێدا توانی یەکەم گەشت لە (ساوسهامپتۆنەوە بۆ نیویۆرک) لە ٢١ی حوزەیرانی ١٩١١ بە سەرکەوتوویی به‌رێ بكات.
كاپتنی هه‌شته‌م: سمیس له ٩ی نیسانی ١٩١٢ وەک بەرپرسی
تایتانیک ده‌ستنیشان ده‌كرێت، كه خاوه‌نداریه‌تی بۆ كۆمپانیای (هێڵی ئەستێرە سپییەکان) ده‌گه‌رێته‌وه.
به‌داخه‌وه دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌كاتژمێر 11:40 خوله‌كی شه‌وی 14ی نیسانی1912 لەلایەن ئەفسەری یەکەم (ویلیا‌م مردۆک)ەوە ئاگاداری سمیس، کرایەوە کە کەشتییەکە لەشاخێکی سەهۆڵینی داوه و لە کەمتر لە دوو کاتژمێردا نوقم دەبێت، مه‌به‌ستم بوو له‌م نووسینه وێنه‌ی كاپتنێك به‌خوێنه‌ر نیشان بده‌م كه له‌ئه‌زمونی خۆیه‌وه چۆن توانی له‌كاتی روودانی نوقم بوونی كه‌شتی تایتانیك مامه‌ڵه‌بكات، وه‌ك سه‌رچاوه مێژوویه‌كان باس ده‌كه‌ن، سمس، له‌كاتی نوقم بوونی كه‌شتیه‌كه هه‌رچی توانی خۆی بوو خستیهگهر بۆ ئه‌وه‌ی ترس و دڵه‌راوكێ بڵاو نه‌بێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ترس بڵاو ببوایه‌ته‌وه له ده‌قه‌كانی سه‌ره‌تا قوربانی له‌وه‌ی ئیستا زیاتر ده‌مردن، چونكه شڵه‌ژان دواجار زۆرێك له منداڵ و به‌ته‌مه‌نه‌كان ده‌كاته قوربانی قه‌ره‌باڵغیه‌وه، سمس به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بۆ خۆی بدات هه‌موو هه‌ولێكی دا بۆ ئەوەی ژنان و منداڵان بخاته ناو به‌له‌می بوچكهوه، تا ئه‌و كاته‌ی به‌له‌مه‌كان دابه‌زیونه‌ته ناو ئاوه‌وه خۆی به‌ده‌ستی خۆی سه‌رپه‌رشتی كاره‌كه‌ی كردووه، تاپیش چونه ژووری كاپتنه‌وه بهمایكرۆفۆن وره‌ی خه‌ڵكی به‌رز كردووه و رێنمایی به خه‌ڵك داوه، ئه‌و بۆ ماوه‌ی 40 ساڵ خزمه‌تی كه‌شتیوانی كردووه، زانیویه‌تی چۆن مامه‌ڵه بكات، هه‌ربۆیه كه‌سایه‌تیه‌كی هێمن و له‌سه‌ر خۆ و خاوه‌ن بریاری خۆی بووه، تا دواساتی گیان له‌ده‌ستدانی ده‌ستبه‌رداری به‌رپرسیاره‌تی نه‌بوو، هه‌ر خۆی وه‌ك كاپتن مایه‌وه و كه‌سی دیكه‌ی نه‌كرده به‌رپرسیار، تا كۆتایی نوقوم بوونی كه‌شتیه‌كه به‌رده‌وام كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی خۆی كرد و رێنمایی پێدان، بۆ دواجار كه‌زانی خه‌ڵكێكی زۆر رزگاریان ده‌بێت ئیتر به‌ته‌نیا ده‌چێته ژووری كۆنترۆڵی كه‌شتیه‌كه‌وه له کاتژمێر 2:10 بەیانی، (ستیوارد ئێدوارد) دوای پێنج خولەک، لهتهقاندنی ژووره‌كه‌ی به‌هۆی شه‌پۆلی ئاوه‌وه ئەو شەو لەگەڵ نزیکەی ١٥٠٠ کەسی دیکەدا لەناوچوو و هەرگیز تەرمی ناوبراو نەدۆزراوەتەوە.
چیرۆكی سمیس، چیرۆكی كۆڵنه‌دان و وره و خۆشویستی سهرنشینهكانه، ئه‌م رووداوه لێكچونی زۆره له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوانه‌ی ئێستا رووده‌ده‌ن بهلامنهوه، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆڵی هه‌مان ئه‌و كاپتنه‌ی هه‌بووه لهرووبهرووبونهوه له دروستبوونی ئاسته‌نگ و پشێوی و هه‌ڵكشان و داكشانه‌كان، مه‌سروور بارزانی، خاوه‌نی مێژوویه‌كی پرسهروهریه لهباپیرانییهوه بۆی ماوه‌ته‌وه و ئه‌زمونی گه‌وره‌ی له مێژووی بزاڤی رزگاری خوازی كوردستان وه‌رگرتووه و ده‌توانێت به‌و ئه‌زمونه ئیداره‌ی كوردستان بكات و بریاری دروست بدات، له‌سه‌رده‌می كاك مه‌سروور بارزانی، نه‌خۆشی كۆرۆنا و برینی بودجه‌ی كوردستان له‌به‌غدا و پرسی شه‌ری ئه‌مه‌ریكا و گروپه چه‌كداره‌كان و شه‌ری رووسیا و ئۆكراینا و شه‌ری غه‌زه و پرسی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كورستان روویدا، زۆر ئاسته‌م بوو كه كه‌سێك بتوانێت له‌كۆی ئه‌و ته‌حه‌دیانه هێشتا بمێنێته‌وه و جه‌نگ بكات بۆ به‌هێزبوون.
هاوشێوه‌ی كاپتن، سمیس، مه‌سروور بارزانی، ئه‌زمونی رابردووی باو باپیرانی پاڵنه‌ربوو بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه، وه‌ك كاپتن، تا ئیستا كه كۆتایی كابینه‌ی نۆیه‌مه راوه‌ستاوه و به‌رده‌وام له ئیداره‌دان و راوه‌ستانی له‌نگه‌ری حكوومه‌ت، سیمای خه‌م له‌رووخساری و راوه‌ستان وه‌ك رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دییه‌كانی پێوه‌ی دیاره، كاپتن تادواساتهكان خه‌می خۆی نه‌بوو و به‌رده‌وام بوو له رزگاركردنی خه‌ڵكی ناو كه‌شتیه‌كه ده‌شیتوانی به‌ئاسانی خۆی رزگاربكات و به‌رپرسیاریه‌تی بخاته ئه‌ستۆی ئه‌وانی دیكه به‌س ئه‌وه‌ی نه‌كرد، به‌هه‌مان شێوه مه‌سروور بارزانی، زۆر له‌مێژه ده‌یتوانی خۆی له‌و قه‌یرانانه رزگاربكات و به‌رپرسیاریه‌تی بخاته ئه‌ستۆی ئه‌وانی دیكه‌ش كه واش بووه به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌كردووه و هه‌میشه گوتویه‌تی به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵده‌گرین، زۆرێك له هاوكارانی كاك مه‌سروور بارزانی له حكوومه‌ت له‌ترسی شه‌قامی سیاسی و هێرشی راگه‌یاندن كشانه‌وه و خۆیان له‌به‌رپرسیاریه‌تی دزییه‌وه، به‌س كاك مه‌سروور بارزانی هه‌رمایه‌وه و قوربانی به‌خۆی و پارتیش دا بۆ رزگاركردنی كوردستان له‌م قه‌یرانه، سمیس، به‌پله‌به‌ندی بووه كاپتن و فه‌رمانده‌ی كه‌شتیوانی كرد، به‌رێز مه‌سروور بارزانیش به‌پله‌به‌ندی هاتوه‌ته‌وه سه‌ر مه‌یدانی كار له‌ئه‌زمونی پێشمه‌رگایه‌تی و خه‌باتی دیپلۆماتی و به‌رێوه‌بردنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیه‌وه هه‌نگاو به‌هه‌نگاو هاتووه بۆیه هه‌نگاوه‌كانی به‌بێ ترس ده‌نێت.
سمیس، رووبه‌رووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بویه‌وه به‌شێك له تیمه‌كه‌ی دوای كه‌شتی تایتانیك كه كاپتن خۆی پله‌ی به‌رز كردبوونه‌وه كه‌وتنه لۆمه‌كردنی و ره‌خنه‌گرتن لێوه‌ی كه‌چی، مێژووی سمیس بۆ هه‌میشه ده‌نووسرێته‌وه به‌وه‌ی خۆی كرده قوربانی له‌پێناوی رزگاری خه‌ڵك، تادواساتهكانی تایتانیك، كاپتن رێنمایی داوه پرس و راوێژی كردووه به تیمه‌كه‌ی به‌ڵام به‌شێكیان به‌هه‌رهۆكارێك بێت خۆیان رزگاركرد و ئه‌ویان تۆمه‌تبار كرد، ئێستاش زۆرێك له‌وانه‌ی كه حكوومه‌ت بهشكستخواردووناودهبهن كاتێك قه‌یرانێك رووده‌دات ده‌چنه به‌ره‌ی ده‌نگی نارازییه‌وه و كاتێكیش سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێت ده‌بنه برابه‌شی. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی مێژوو ده‌نووسێته‌وه له‌هیچ یه‌كێك له‌و ئاسته‌نگانه ناترسێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له خه‌بات دڵنیابن كوردستان له‌كۆی ئه‌م قه‌یرانانه رزگار ده‌بێت و داهاتوویه‌كی نوێیش دروست ده‌بێت.