zagros news agency

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی ڕەوەندی کلدانیی و ئاشووریی نیشتەجێی ئەمەریکا کۆده‌بێته‌وه‌

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی ڕەوەندی کلدانیی و ئاشووریی نیشتەجێی ئەمەریکا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی کریستییانەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دەشتی نەینەوا کرا .

سەرۆکی حکومەت جەختی لە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکان و ئازادی ئایینی لە هەرێمی کوردستان کردەوە.

هەردوولا نیگەرانیی قووڵی خۆیان بەرامبەر پێشێلکردنی مافی پێکهاتەکان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

نادر رۆستی: هەولێر دەبێتە پاریسی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

سەڵاح

بەهۆی گرووپه چەکدارەکان عێراق ئامادەباشیی هێزەکانی بەرز دەکاتەوە

سەڵاح

ڕاگەیێندراوێک لە وەزیری پێشمەرگەوە

سەڵاح