ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەو چوار جۆر خۆراكەی بەردی گورچیلە و نەخۆشی جگەر دروستدەكەن

ئەگەر هەست بە ئازاری پشت یان لاتەنیشتەكان دەكەیت، دەكرێت نیشانەی بەردی گورچیلە بێت، بەردی گورچیلە تەنها ئازار دروست ناكات، بەڵكو زیان بە گورچیلە و جگەر دەگەیەنێت.

كاریگەریی خواردن لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگۆڕێت، بەڵام بە گشتی هەندێك جۆری خۆراك هەیە كە هۆكارن بۆ دروستبونی بەردی گورچیلە و پێویستە خۆتیان لێ بپارێزیت.

1. ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە سۆدیۆم
وەكو خواردنی خێرا و ئامادەكراو، یان ترشیات و زەیتون، هۆكارن بۆ وشكبونەوەی جەستە و دروستبونی بەرد.

2. ئەو خۆراكانەی ئۆگزالەیت-یان تێدایە
ھۆکارێکی زۆر باوە بۆ دروستبونی بەردی گورچیلە، ئەو ماددە سەوزانەی وەک سەوزە گەڵا پانەکان کە کۆدەبنەوە لەگەڵ کالسیۆم، دەبێتە کریستاڵ، تۆپەڵ دەبن پێکەوە و دەبنە بەرد، ئەم ماددەیە زیاتر لە سپێناغ، شوكولاتە، چەرەسات، تۆوی شیا و تۆوی كەتاندا هەیە.

3. پرۆتینی ئاژەڵ
كاتێك ئەم پرۆتینە هەرس دەبێت، ترشی یوریك بەرهەمدێت، ئەمەش هۆكارە بۆئەوەی چەند جۆرێكی بەرد دروستبێت، ئەم پرۆتینە لە گۆشتی سور، هێلكە و بەرهەمە سپیاییە پڕ چەورییەكاندا هەیە.

4. شەكر
فشارێكی زۆر لەسەر گورچیلەكان دروستدەكات، هۆكارە بۆ قەڵەوی، ئەمەش وادەكات بەردی گورچیلە دروستبێت و توشی نەخۆشی جگەر بیت.

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند ڕێگایەک بۆ ڕێگریکردن لە وەرینی قژ

lana

هۆكارەكانی زیادبوونی لێدانی لەناكاوی دڵ

lana

نەخۆشخانەیەکی 50 قەرەوێڵەیی دروست دەکرێت

یاسین