zagros news agency

جامی کاراباو.. چێڵسی بەسەرکردایەتی نکۆنکۆ گۆڵبارانی بارۆی کرد

لە یاریێکی تری جامی کاراباو، یانەی چێڵسی لە ستامفۆرد بریچ میوانداری بارۆی کرد.

 

لە کۆتاییدا یانەی بلۆز توانی گۆڵبارانی بارۆ بکات بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر شکستی پێهێنا.

 

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکەکانی 8 و 15 یاریزان کریستۆڤەر نکۆنکۆ دوو گۆڵ بۆ یانەکەی تۆمارکرد، لە ئەنجامی فشارەکانی شین پۆشەکانی لەندەندا یاریزان فەرمان بە هەڵە لە خۆیان گۆڵی سێیەمی چێڵسی تۆمارکرد.

 

لە سەرەتای تایمی دووەم و لە خولەکی 48 پێدرۆ نێتۆ گۆڵی چوارەمی بلۆزی تۆمارکرد، هەوڵەکانی خاوەن یاریگا بەردەوامبوون لەسەر گۆڵی میوانەکەیان، ئەوەبوو نکۆنکۆ گۆڵی سێیەمی خۆی و پێنجەمی یانەکەی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی چێڵسی خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو بارۆش ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

پلەکانی گەرما به‌رز ده‌بنه‌وه‌ و پێشبینی بارانبارین لە شەش پارێزگای عێراقدا دەکرێت

سەڵاح

زاگرۆس زانیاری له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی (ئه‌نه‌كه‌سه‌) و نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سوریا ئاشكرا ده‌كات

یاسین

لە توركیا ئاگر كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

سەڵاح