zagros news agency

وەزیری رۆشنبیری و لاوان سەردانی دامەزراوەی کەریمی عەلەکەی کرد

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری سلێمانی سەردانی دامەزراوەی کەریمی عەلەکەی کرد.

دامەزراوەی کەریمی عەلەکە دامەزراوەیەکی گرنگی پەرەپێدان و چالاکی بواری فەرھەنگی و گەشەپێدانی رۆشنبیری گشتی و کولتووری کوردستانە.

لەسەردانەکەدا، وەزیری رۆشنبیری و لاوان سوپاس و پێزانینی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی بۆ ستافی دامەزراوەکە و خودی دکتۆر تەھا رەسوڵ راگەیاند، لەپای ئەو چالاکییە کولتوورییانەی لە کوردستاندا ئەنجامی دەدەن و هیوای سەرکەوتنی بۆخواستن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە پۆلۆنیا رێز لە زیاد ڕەئووف دەنرێت

ART

سلێمان… ٦٠ تۆن گۆشتی بەستووی خراپبوو هاوردە کراوە

سەڵاح

داهاتی بەشی دووەمی “Moana” لە سینەماکانی جیهاندا

ART