zagros news agency

داهاتی “Deadpool & Wolverine” لە سینەماکانی جیهاندا


فیلمی “Deadpool & Wolverine” لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 26ـی تەمموزی 2024ـەوە لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و داهاتی یەک ملیاری و 308 ملیۆن و 218 هەزار دۆلارە.

لەو داهاتە 624 ملیۆن و 375 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 683 ملیۆن و 842 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

“Deadpool & Wolverine” بەشی دووەمی زنجیرەی فیلمی “Deadpool”یە، بەهۆی سەرکەوتنی بەشی یەکەمی لە رووی داهاتەوە، بڕیاری بەرهەمهێنانی بەشی دووەمدرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیکۆڵ کیدمان: فیلمە نوێیەکەم ئازاری جیابوونەوەمی کەم کردەوە

ART

لە هەولێری بە چەند تابلۆیەکی هونەری یادی رۆژی سەما دەکرێتەوە

ART

ئەدریان برۆدی ئەزموونی خۆی لە سعودیە دەگێڕێتەوە

ART