ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گۆڕانی رەنگی زمان ئاماژەیە بۆ چی

زمانی تەندروست رەنگەکەی پەمەییە، هەرچەندە رەنگە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاواز بێت، لە تۆخەوە تا پەمەیی کاڵ.

رێنمایی پزیشکان ئەوەیە کە رۆژانە یەک یان دووجار زمان پاک بکرێتەوە، لەکاتی پاککردنەوەی زماندا پێویستە پشکنینی بۆ بکەیت، چونکە هەر گۆڕانکارییەک لە رەنگدا مانایەکی تەندروستی هەیە.

دەرکەوتنی چینێکی سپی لەسەر رووی زمان یەکێکە لە گۆڕانکارییە باوەکان لە کەسانی تەندروستدا، ئەمەش لە ئەنجامی وازهێنان لە فڵچەکردن و پاککردنەوەی زمان بۆ چەند رۆژێک روودەدات.

لەم حاڵەتەدا پاشماوەی خۆراک و میکرۆبەکان کۆدەبنەوە و دەبنە هۆی دەرکەوتنی کلس یان دەرکەوتنی ئەم چینە کە میکرۆبی تێدایە و پاککردنەوەی زمان ئەگەری تووشبوون بەم حاڵەتە کەمدەکاتەوە.

رەنگە روپۆشێکی زەرد لەسەر زمان ئاماژە بێت بۆ حاڵەتێک کە پێی دەوترێت “ئۆراڵ ثرەش”، کە هەوکردنێکی کەڕووییە و روویەکی خاو بەجێدەهێڵێت کاتێک دەشۆردرێت.

ئۆراڵ ثرەش لە کەسانی بەساڵاچوودا زۆرە کە چەندین دەرمان دەخۆن یان نەخۆشی شەکرەیان هەیە، هەروەها دەتوانێت کاریگەری لەسەر منداڵان و گەنجان هەبێت، ئەمەش بەهۆی سەرکوتکردنی کاتی سیستەمی بەرگری جەستە یان بەکارهێنانی دژە زیندەیی، چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە لەلایەن پزیشکەوە نزیکەی مانگێک دەخایەنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆكاری ئەنفلۆنزای وەزری و خۆپاراستن و چارەسەر

lana

خواردنەوەیەک ڕێگری لە توشبوون بە نەخۆشی دڵ دەکات

lana

ئەو میوانەی دەبنە هۆی بەرزبونەوەی شەکری خوێن

lana