zagros news agency

ئەنچیلۆتی گاڵتە بە سکاڵای ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات

 

کارلۆ ئەنچیلۆتی، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید، دووپاتیکردەوە کە لە گلەیی ئەتلەتیکۆ مەدرید تێدەگات سەبارەت بە جیاوازی ماوەی پشووەکانی نێوان هەردوو یانە پێش دێربی.
لە سەروبەندی ئەو یارییەی کە بڕیارە سبەی یەکشەممە لە یاریگای سیڤیتا میترۆپۆلیتانۆ لە گەڕی هەشتەمی لالیگا پرسیاری لێکرا، ئەنچیلۆتی بە گاڵتەجاڕیەوە باسی لە ناڕازیبوونی کرد کە دوو ڕۆژ کەمتر بوو، وتی: بەڵێ، من لە سکاڵاکە تێدەگەم چونکە… چەندین جار هەمان شتمان بەسەر هاتووە، زۆربەیان بەرامبەر خودی ئەتلەتیکۆ بوو لەوە تێدەگەم”.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆتا بریاری بەرشەلۆنە لەسەر گرێبەستی نێکۆ ویلیامز

یاسین

یوکیرێش دەبێتە کێشەی گەورە بۆ یانەکەی

یاسین

ڕۆشتنی فاتی لە بەرشەلۆنە بۆ کاتێکی نادیار وەستاوە

یاسین