ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنی بەدەستهێنا

لە یارییەکانی هەفتەیێکی نوێی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ئۆدێنێزی.

 

لە ئەنجامدا ئینتەر توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکست بە خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

هەر لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان و لە خولەکی یەکدا، ئینتەر دەستپێشخەری کردو و گۆڵی یەکەمی لەڕێگەی داڤید فراتێسی تۆمارکرد، بەڵام خاوەن یاریگا بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان تا لەخولەکی 35 کاباسێلێ گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە، بەر لە تەواوبوونی یارییەکە و لە خولەکی سێی زیادکراودا لاوتارۆ مارتینێز گۆڵی پێشکەوتنی ئینتەر تۆمارکرد.

 

لە سەرەتاکانی تایمی دووەمدا و لە خولەکی 47، جارتر لاوتارۆ توانی گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆماربکات، دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتر، تا لە خولەکی 83 لورێنزو لۆکا ئەنجامەکەی بۆ گۆڵێک بۆ یانەی ئۆدێنێزی کەمکردەوە و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، ئینتەر لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیە بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ میلانی یەکەم.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئابووری بەریتانیا لە مانگی نیسان هیچ گەشەیەکی نەکردووە

سەڵاح

ژمارەی کوژراوانی غەززە 40 هەزار و 400 کەس تێپەڕی

یاسین

سەرکردەیەکی باڵای حەماس: ناتانیاهۆ بەرپرسیارە لە کوژرانی بارمتەکان

سەڵاح