ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بوونی ماددەی تەقینەوە لە بەدەری ئوم قەسر ڕەتدەکرێتەوە

 

ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمپانیای گشتی بۆ بەندەرەکانی عێراق بوونی ماددەی تەقینەوە لە ناو بەندەری ئوم قەسر ڕەتکردەوە.

فەرحان فەرتووسی بەڕێوەبەری بەندەرەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “کۆمپانیای گشتی بۆ بەندەرەکانی عێراق بەپێی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان کار دەکات، لە نێو ئەو یاسایانەشدا پۆلێنکردنی نۆ کەرەستەی مەترسیدار هەیە”. ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ژمارەکانی 1 و 2ـی پۆلێنکردنەکە کەرەستەی مەترسیداری تەقینەوەن، ئەگەر ئەم ماددانە بچنە ناو بەندەرەکانمانەوە، ستافی کۆمپانیاکە بەپێی پێداویستییەکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کاردەکەن بۆ ئەوەی دەستبەجێ لە بەندەرەکە دووربخرێنەوە.

فەرتووسی گوتیشی: “سەبارەت بە کەرەستەی دیکەی پۆلێنکردنەکە، مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، هەریەکەیان بەپێی پلەی مەترسی و پۆلێنکردنی خۆیان”، جەختیشی کردەوە، کە “لە ئێستادا هیچ کەرەستەیەکی مەترسیداری تەقینەوە لەناو بەندەری ئوم قەسردا نییە، چونکە کۆمپانیاکە پابەندە بە ئاسایش و سەلامەتی سەرجەم بەندەرەکانی عێراق”.

فەرتووسی درێژەی بە قسەکانی دا و باسی لەوەکرد، “دوێنێ یەکێک لەو کەشتییانە ژمارەیەک کۆنتێنەری پۆلێنی هەشتەمی هەڵگرتبوو، کە بریتین لە پاتری و ماددە کیمیاییەکان و بۆن و هاوشێوەکانیان، دەستبەجێ بردرانە دەرەوە بۆ سوودمەندان”، ئەمەش وادەردەکەوێت ڕێکارەکانی بەندەرەکە ورد و خێران و ڕێگە بە هیچ تێکچوونێکی کارکردن نادەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی تۆمار کرد

سەڵاح

حكوومه‌تی هه‌رێم ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ گوندەکانی چەمچەماڵ جێبەجێ ده‌كات

سەڵاح

لە مێرگه‌سۆر پاسێك وه‌رگه‌ڕا، 13 كەس بریندار بوون

سەڵاح