ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەمیی ئاسن دەبێتە هۆی کەمخوێنی

ماددەی ئاسن لەخوێندا لەگەڵ هیمۆگڵۆبین یەکدەگرێت و هیزی هەڵگرتنی ئۆکسجینی پێدەدات.

لە هەژماری خۆی د. پشدەر عبداللە اسماعیل پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان، باسی لە نیشانەکانی کەم خوێنی کردووە بەهۆی کەمی ماددەی ئاسنەوەوە و رایدەگەیەنێت کە نیشانەکان بریتین لە:

۱.ڕەنگی منداڵەکە کاڵ دەبێتەوە .

۲.منداڵەکە بێ تاقەت دەبێت و کڕوزانەوەی زۆر دەبێت.

۳.دڵی پەلە پەل دەکات، واتە خێراتر ئەبێت لە لێدانی دڵی ئاسایی.

٤.کاریگەری لەسەر زیرەکی منداڵەکە ئەبێت.

٥.ئەو شتانە دەخوات کە خواردن نین، بۆ نمونە سەهۆڵ ؛گڵ و قور ؛ کاغەز.

لە درێژەدا ئاماژە بەوە دەکات کە کام منداڵانە چاوەڕوانکراون کە تووشی کەمی ماددەی ئاسن ببن و دەنوسێت:

١.ئەو منداڵانەی کە بە ناکامی لەدایک دەبن “واتە پێش ئەوەی کاتی پێگەیشتن یان کاتی خۆیان تەواو بکەن”.

٢.خواردنی شیری مانگا بەفرێشی یان بە دەبە پێش تەمەنی ۱ ساڵی بە تایبەتی ئەگەر خواردنی سەرەکی بێت.

٣.منداڵێک کە شیری دایکی بخوات و لەدوای ٦ مانگیشەوە خواردنی پێ نەدرێت، بەتایبەتی خواردنی وەک سریلاک کە ماددەی ئاسنی تێدا زۆرە.

٤.ئەگەر منداڵێک شیری قووتو بخوات و شیرەکە ماددەی ئاسنی تێدا نەبێت.

٥. منداڵی تەمەن ۱ساڵ بۆ ٥ ساڵ ئەگەر زیاتر لە ٢٤ ڕەقەم واتە ۷۲۰مللی لیتر شیری مانگا یان شیری بزن بخواتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە “باشترە هەموو منداڵێک لە تەمەنی یەک ساڵیدا شیکاری تاقیگەیی بۆ رێژەی ماددەی ئاسن بۆ بکرێت، ئەگەر منداڵەکە لەو گروپەی سەرەوە بوو کە زیاتر پێشبینی کراون بۆ تووشبوون، کەواتە دەبێت پێش ئەو تەمەنە ئەو شیکاری تاقیگەییەیان بۆ بکرێت.”

بە مەبەستی چارەسەرکردن د.پشدەر دەڵێت “وەرگرتنی ماددەی ئاسن بە شێوەی شرووب بۆ ماوەی سێمانگ ، بڕی رۆژانەی شرووبەکە دەبێت بەپێی کێشی منداڵەکە بێت و لەلایەن پزیشکی پسپۆری منداڵان دیاری بکرێت.

ئاماژە بەوەش دەکات “هۆکاری ئەوەی کە هەندێ منداڵ بەو چارەسەرەش باش نابن دەشێت یەکێک لەم هۆکارانە بێت”:

۱.منداڵەکە باش هەڵنەکات لەگەڵ دەرمانەکە واتە باش نەیخوات.

۲.بڕێکی کەمتر لەوەی کە پێویستە دەرمانەکەی پێ بدرێت.

۳.لەوەنەیە کێشەکە لە جۆری دەرمانەکەدابێت.

٤.لەوانەیە کێشە لە هەڵمژینی دەرمانەکە هەبێت لە ڕیخۆڵەدا.

٥.لەوانەیە لەهەمان کاتدا خوێن بەربوونی شاراوە لە ڕێڕەوی هەرسدا هەبێت.

٦.لەوانەیە لەهەمان کاتدا هەوکردن لە شوێنێکی تری جەستەدا هەبێت کە بۆتە هۆی نەبوونی وەڵام بۆ چارەسەرەکە.

۷.لەوانەیە لەهەمان کاتدا کەمی ماددەی تری هەبێت وەک ڤیتامین B12، یان فۆلیک ئەسید کە ئەوانیش دەبنە هۆی کەم خوێنی.

۸.لەوانەیە دیاری کردنی هۆکاری کەم خوێنییەکە هەڵە بێت

هەواڵی پەیوەندیدار

شەش نیشانەی دیار ئاماژەن بۆ روودانی جەڵتەی دڵ

lana

ئەو خواردنەوانەی مێشک چالاک دەکەن

lana

کاریگەری میوە وشککراوەکان لەسەر تەندروستی جەستە

lana