تازەترین توێژینەوەی خوێند نگەیی ھارفاردی پزیشکی بۆ تەندروستی گشتی لە وڵاتی ئەمەریکا دەریدەخات “خواردنی نانی بەیانی بەڕێژەیی یەک لەسەرچوار مرۆڤ لەتوشبون بەنەخۆشیەکانی دڵ بەگشتی و جەڵدەیی دڵبەتایبەتی دەپارێزێت”.
بەپێی ئەم توێژینەوەیە کەلەسەر(٢٦,٩٠٢)کەس کراوە لەنێوان تەمەنەکانی(٤٥بۆ٨٢)ساڵیدا و وە ماوەیی (١٦) ساڵی خایاندووە,دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەیی کەنانی بەیانی ناخۆن ئەگەریی توشبونیان بەنەخۆشیەکانی دڵ یاخود مردنیان بەھۆیی ئەونەخۆشیانەو ە بەڕێژەیی لەسەدا(٢٧) زیاترە. لەوانەیی کە ڕۆژانە نانی بەیانی دەخۆن.
ئەمە سەرەڕایی لاوازیی جەستەیی و توشبون بە کۆلیسترۆڵ و فشاریی خوێن,و نەتوانینی ئەنجام دانی ئەو کارە ڕۆژانە جەستەییانەیی کەتاڕادەیەک پێویستیان بەھێز ھەیە,وە جگەرەکێشان و خواردنەوەیی مادە ئەلکھولیەکان بەڕێژەیەکی زۆر.
ھەر لەم توێژینەوەیەدا ئاماژە بەوەکراوە ئەوانەیی کە بەرلە چونەناوجێگایی خەوتنەوە نان دەخۆن ڕێژەیی توشبونیان بەجەڵدەیی دڵ لەسەدا(٥٥)ە,چونکەلەکاتی خەوتندا شەکرو چەوریەکانی ناو خوێن لەباتی وزە دەگۆڕێن بۆ ئەو مادە زیان بەخشانەیی کەمرۆڤ توشی جەڵدە دەکەن.