ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هێزێکی زۆری ئەمنیی لە فڕۆکەخانەی بەغدا و دەوروبه‌ری خراونەتە ئامادە باشییه‌وه‌

 

بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ترس لە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ هێرشە هاژه‌كییه‌كانی ئێران و هێرشكردنه‌ سه‌ر گرووپه‌كانی سه‌ر به‌ به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڕێوشوێنی توندی ئەمنی گیراوەتەبەر.

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق ئاشکرایکرد، لە شەوی ڕابردووەوە لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و ناوچەکانی دەوروبەری هێزێکی زۆری ئەمنی کۆکراونەتەوە و خراونەتە ئامادەباشی.

هاوکات ڕێگە نیشتنەوە بە بەشێکی زۆری ئەو فڕۆکانە نەدراوە کە بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا هاتوون.

لای خۆشیه‌وه‌ یەحیا ڕەسوول گوتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو، بۆ پاراستینی ئاسایشی ئاسمانی عێراق هەموو ڕێکارێکی پێویست گیراوەتەبەر و عێراق هێز و توانای هەیە، کە چاودێری ئاسمانی خۆی و چاودێری جووڵەی فڕۆکە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی بکات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

‎سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى ديارى كرد

گوران

پردی مورتکەی گچکە نۆژەنکرایەوە

یاسین

دروستکردنی بەنداو و پۆندەکان سامانی ماسییان بووژاندووەتەوە

سەڵاح