ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سارا مام وسو: داكۆكی له‌ مافه‌كانی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌م

 

كاندیدی ژماره‌ ٢٧ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە ك كچه‌ شه‌هیدێك و خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ خولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان داكۆكی له‌ مافه‌كانی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌م.

سارا مام وسو، كاندیدی ژماره‌ ٢٧ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەڵێنی من به‌ڵێنی لیستی ١٩٠ی پارتییه‌ به‌ ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی، وه‌ك كچه‌ شه‌هیدێك و خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ خولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان داكۆكی له‌ مافه‌كانی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌م،  پاڵپشتی مامۆستایان ده‌بم بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌كانیان.

كاندیدی ژماره‌ ٢٧ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر گووتی: ئەوەی پارتی لە حزبەکانی دیکە جیا دەکاتەوە، دیمەنی پڕ خزمەت و ئاوەدانیە لە ناوچەکانی ژێر حوکمڕانیی پارتیدا بەراورد بە ناوچەکانی تر.

هەروەها سارا مام وسو، كاندیدی ژماره‌ ٢٧ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە داوا لە هاولااتیان و خەلکی بەشەرەفی کوردستان دەکەم کە وا رۆژی دەنگدان بە جۆشوخرۆشەوە روو لە سندووقەکانی دەنگدان بکەن بۆ ئەوەی کوردستان لە هەموو دوژمنانی گەلەکەمان بپارێزین و باشترین خزمەتگوزاریان پێشکەش بکەن.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران: لەسەر بریندارکردنی باڵیۆزه‌كه‌مان له‌ به‌یروت، وەڵامی ئیسرائیل ده‌ده‌ینه‌وه‌

سەڵاح

کەشناسی: لە هەندێ کاتدا ئەگەرى  بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقە دەبێت

سەڵاح

خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە بەردەوامە لە ڕاماڵینی یانەکان

sirwan