zagros news agency

چۆن خۆت لەوشكبونەوەی پێست دەپارێزیت

وشكبونی پێست دەبێتەهۆی قڵیشان و ناسكبونەوەی پێست و هەروەها یارمەتی زوو لۆچبونی پێست دەدات، هەربۆیە زۆرێك لەوكەسانەی پێستیان وشكە بەردەوام بەدەست ئەم حاڵەتەوە دەناڵێنن، لەوبارەیەوە د. ئاشتی احمد ،پسپۆڕی پێست و جوانكاری چەند ڕێنماییەكی گرنگ دەخاتەڕوو بۆ ئەوەی پێستی ووشك بە نەرم و جوانی بمێنێتەوە، لەوانەش:

1.گەرماو كردن و خۆشتن كەم بكرێتەوە لە ٥ تا ١٠ خولەك زیاتر لە گە رماو نە مێنیێتەوە، بە هیچ جۆریك لفكە بەكار مەهێنە، ئەو سابون و پاكەرەوانە بەكار بهێنە كە بێ بۆنە و زەیتی سروشتی تێدایە.
2.خۆت باش ووشك بكەرەوە بە خاولیەك نایلۆنی تیا نەبێت.
3.دوای هەموو خۆشتنێك كرێمی شێداركەرەوە بەكاربهێنە، هەروەها شێداركەرەوەی لێو بەكاربهێنە ڕۆژانە.
4.مەرهەم و كرێم باشترە لە لۆشن بۆ پێستی ووشك petrolatum، lanolin ،Glycerine،mineral oil ئە مانە باشن.
5.بەهیچ شێوەیەك كرێمێك ئەمانەی تیا بێت بە كاری مە هێنە و ەك كحول وAHA و رێتینۆل نابێت بۆ پێستی ووشك.
6.دەستكێش لە دەست بكە بۆكاتی ئیشكردن.
7.جلی لۆكەو كودەری ونەرم لەبەركە و ئەو پاكەرەوانە بەكاربهێنە بۆجل شتن كەفاستی تیا نەبێت و بۆنی تیژ نەبێت.
8.خۆ گەرم كردنەوە نابێت لەبەردەم زۆپا دانیشیت چونكە گەرمی زۆپا گەرمییەكە پێست ووشك دەكاتەوە.
9.ڕۆژانە بڕێكی باش ئاو خواردنەوە و میوە و سەوزە بخۆ.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودەکانی ڤیتامین کەی بۆ تەندروستی دڵ

lana

چەند نیشانەیەک کە ئاماژەن بۆ نەخۆشییەکی مەترسیداری جگەر

lana

ئەم نیشانانە ئاماژەن بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ لە جەستەتدا

lana