كاندیدی ژماره ٣٦ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە ئێمه خۆمان به قه‌رزاری خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانین و ده‌مانه‌وێ له چوار ساڵی داهاتوودا زۆرترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به هاووڵاتییان بكه‌ین.
شوان شێخ ئه‌حمه‌د، كاندیدی ژماره ٣٦ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئێمه خۆمان به قه‌رزاری خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانین و ده‌مانه‌وێ له چوار ساڵی داهاتوودا زۆرترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به هاووڵاتییان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌نده بۆ خولی شه‌شه‌م بچێتە پەرلەمان، هه‌وڵ ده‌ده‌م خزمه‌تی گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان بكه‌م و ڕووبه‌ڕووی مادده‌ی هۆشبه‌ر ببمه‌وه، چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه دروست كردوه.
هەروەها شوان شێخ ئه‌حمه‌د، كاندیدی ژماره ٣٦ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پارتی ڕۆڵی گەورەی بینیوە لە گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و هێنانی وەربەرهێنەرانی بیانی و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و هەلی کار، تەنانەت لە کاتی قەیرانی ئابووری و ململانێی بەغدا و پیلانی نێودەوڵەتی لە دژی هەرێمی کوردستان بەسەر ئاڵنگارییەکاندا سەرکەوتووە.
رێباز یونس