ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عەتا رەئوف : هەلەبجە بۆ پارتی تایبەتە و گرنگی خۆی هەیە

كاندیدێكی پارتی لە بازنەی هەلەبجە دەلێت پارتی لە هەر شوێنێك بێت خزمەتكردن لەوێیە ئەگەر پارتی دەسهەلاتێكی گشتگیری هەبێت لە زاخۆوە تا هەلبجە ئەوا زیاتر دەتوانێت خزمەتی خەلكی هەرێمی كوردستان بكات بەتایبەت لەو ناوچانەی دەسهەلاتی تێدا نیە وە خەلكی هەلەبجە لەوە گەیشتوون تەنها پارتیە دەتوانێت خزمەتیان بكات .

عەتا رەئوف كاندیدی ژمارە 5ی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی هەلەبجە بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند هەلەبجە بۆ پارتی لە پێشینەی هەموو شتێكە گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە هەر لەسەر فەرمانی رێزدار نیچیرڤان بارزانیش فەرمانی بە پارێزگابوونی هەلەبجە دەرچوو .

عەتا رەئوف گوتیشی پارتی هەموو كات كاری بۆ خزمەتی هەلەبجە كردوە سەرەڕایی ئەوەش لەو شوێنانە دەسهەلاتی نەبووە بەلام هەلەبجە هەورامان و شارەزور دەزانن پارتیە دەتوانێت خزمەتیان بكات هەر لە ماوەی شەش مانگ دووجار سەرۆكی حكومەت سەردانی شاری هەلەبجەی كرد چەندین پرۆژەی گرنگی لەو شارە راگەیاند .

عەتا رەئوف گوتیشی وەك چۆن لە رابردودا خزمەتم بەشاری هەلەبجە كرد ئەگەر بوومە ئەندانی پەرلەمانی كوردستان بەهەمان شێوە خزمەتكاری خەلكی ئەو شارە دەبم كە لە ماوەی رابردوو كتێبخانەێكم لەسەر ئەركی خۆم بۆ ئەو شارە دروستكرد كە بە سەدان كەس لێی سودمەند بوون .

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیر شێخ عەزیز : دەمانەوێت گەرمیان لە ئاست ئەو قوربانیانە بێت كە داویانە

گوران

بڕە پارەیەک بۆ ئەم توێژە خەرج دەکرێت

یاسین

570 مليار ديناری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان گەیشت

سەڵاح