zagros news agency

ماددە سوودبەخشەکان بۆ تەندروستی دڵ

پزیشکێکی پسپۆڕ لە بواری نەخۆشیەکان دڵ دەڵێت: تەندروستی دڵ بەشێوەیەکی راستەوخۆ بە سیستمی خۆراکیەوە و چالاکی ڕۆژانەی مرۆڤەوە بەستراوەتەوە.

هەڵبژاردنی سیستمی خۆراکی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستی دڵ هەیە سیستمی خۆراکی ناتەندروست ئەگەری هەیە ببێتە هۆی نەخۆشیەکان دڵ و جەڵتەی مێشک، سیستمی خۆراکی تەندروست کە بەشێکی زۆری لە سەوزەوات و میوەکان پێکهاتبێ سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە.

سەوزەواتەکان یارمەتی هاوسەنگکردنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ و پاککردنەوەی دەمارە خوێنەکان دەدەن، میوەکان دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان خانەکان دەپارێزن و یارمەتی تەندروستی دڵ دەدەن.

پزیشکەکە باس لەوەش دەکات کەم کردنەوی ڕێژەی خوێ سوودێکی زۆری هەیە و پێویستە لە چەورییە زیان بەخشەکانیش دووربکەونەوە و چەوریە سوودبەخشەکان لەجێی بەکاربهێنن وەک ئەو چەوریانەی لە چەرەسات، ماسی و زەیتە ڕووەکیەکاندا هەیە چونکە دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا سێ و یارمەتی تەندروستی کۆلستڕۆڵ دەدەن، هەروەها دانەوێڵەکان سەرچاوەیەکی گرنگن بۆ باشترکردنی تەندروستی دڵ.

ئەو خواردنانەی سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی دڵ هەیە: ماسی سەلەمون و سەردین، گوێز، شۆفان، گێلاس و ترێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر: ٫لەمەودوا لە هەرێمی کوردستان پشکنینەکانی تاقیگەیی بۆ دڵنیابوون لە تاقیگەی گشتی تەندروستی هەولێر دەبێت و ناچێتە بەغدا

یاسین

نیشانەکانی هەستیاریبوون بە شۆفان

lana

دوو هەڵەی باو کە ددانەکانت زەرد دەکەن

lana