ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

رزگار سارتكەیی : ئەوەی لە سلێمانی هەیە حزبڕانیە نەك حكومرانی

كاندیدێكی پارتی لە بازنەی سلێمانی دەلێت پارتی دیموکراتی کوردستان شاری سلێمانی بەشاری بارزانی و پایتەختی ڕۆشنبیری و شارێکێ ئازیزو قوربانی دەرو کۆڵنەدان دەزانێ دوای پیکهێنانی کابینەی تازەی حکومەت پارتی دەیەوێت ئارامی و ئاوەدانی و خزمەت گوزاری و ئاشتی کۆمەڵایەتی بۆ سلێمانی فەراهەمو دەستەبەر بکات و دەیەوێت حکومەت سەرتاسەری و بێ گرفت بێت و تاڵان و دزی و جەردەی و قورخ کاری و

. مەحکەمەی سەحرای و گەندەڵی نەمێنێ

رزگار محەمەد كاندیدی ژمارە 25ی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی سلێمانی بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند عورفی ئیداری و حوکمڕانی بۆ ئەم قۆناغە کە بودجەی تەشغیلی و پەرەپیدانی پاریزگاکان لەبەغداوە نایات داهاتی هەر شارێک ڕێژەیەکی سەرف دەکرێتەوە بۆ پرۆژەکان بڵام کاتی بەڕێز سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندی لەسەر پرۆژەیەک دەدات لەوزۆنەی حیزبڕانی زاڵە بەسەر حوکمڕانیدا داهاتی ناوخۆی شارەکان ئیختلاسی تێدا دەکرێ بۆ ئامانجی حیزبی و بەو شێوە پرۆژەکان لەهەولێر زۆر بەجوانی و لەکاتی دیاری کراودا جێبەجێ دەکرێ و لەزۆنی حیزبڕانی پرۆژەکان بەدەردی جادەی بەڕێز مام جلال لەکۆیە دەچن و دانیشتوانی سلێمانی و دەوروبەری باجەکە دەدەن و لەمەینەتیدا دەمێننەوە و هۆکارەکەشی هەمولایەک دەزانن یەکێتیە.

رزگار محەمەد گوتیشی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێز سەرۆکی حکومەت لەدوحاڵەتدا دەتوانن زۆرینەی داواڕەواکانی خەڵکی بەشەرەفی سڵێمانی جێبەجێ بکەن

یەکەم- یان دەبێت یەکێتی گۆڕانکاری ڕیشەی لەعەقلیەتی حوکمڕانی خۆی بکات و بەواتای وشە هاوپەیمان و‌بێئەجندای شاراوە بێت لەحوکم ڕانی گەڵ پارتی یان خەڵکی بەشەرەفی سلێمانی زۆرینەیان دەنگ بدەن بەلیستی ١٩٠ پارتی دیموکراتی کوردستانو تاقی بکەنەوەو وەکو هەولێر خزمەت بکرێت ئەگەری یەکەم شێوەی نیمچە مستەحیلی وەرگرتوەو هیوادارین ئەگەری دوەم بکەنە ئەزمونێکی سەرکەوتوو دەنگ بەلیستی ١٩٠ بدەنو ئەوکاتە پارتی زەمینەی بۆ لهبار دەبێت و بەجوانترین شێوە خزمەتی سلێمانی دەکات.

رزگار محەمەد باسی لەوشكرد کاروپرۆژەی من کاروانێکی بەردەوام دەبێت و لەوێستگەیەک ناوەستێ وەکو باشکردنی زیاتری کەرتی پەروەردەو تەندروستی و خزمەت کردنی پێشمەرگەو کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان وتوێژە ماندو جیاجیاکانی کوردستان و کارکردن بۆ بازارێک کەخاڵی بێت لەوخواردنانەی  دەبنە هۆکاری بەرزبونەوەی ڕێژەی نەخۆشیە درێژ خایەن و ترسناکە کان و لەلایەکی تر کاردەکەم بۆ ڕاگرتنی باڵانس لەنێوان کەرتی گشتی و تایبەت بەتایبەتی لەبوارە گرنگەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سەلاحەددین باری نائاسایی ڕاگەیەندرا

سەڵاح

ئەمساڵ یازده‌ حاجیی ئێرانی گیانیان لەدەست داوە

سەڵاح

لیكێنك بۆ دامه‌زراندنی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان راگه‌یه‌نرا

سەڵاح