zagros news agency

عوسمان قادر: بەڵێن دەدەم بەردەوام بم لە خزمەتکردنی ھاووڵاتییان

 

کاندیدی ژمارە ٤٦ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە بەڵێن دەدەم بەردەوام بم لە خزمەتکردنی ھاووڵاتییان، بەتایبەتی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان.

عوسمان قادر، کاندیدی ژمارە ٤٦ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: هاولاتیان بە گەرمووگوریەوە پێشوازی لە کاندیدامی پارتی دوکەن، مێژووی خزمەت و ئاوەدانیە، پارتی دیموکراتی کوردستان، سیمبولی پێشکەوتن و خزمەتکردنە.

هەروەها عوسمان قادر، کاندیدی ژمارە ٤٦ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە شانازی بەوە دەکەم وەک کەسوکاری شەھید کاندیدی لیستی ١٩٠ی پارتیم، داوا لە دەنگدەران دەکەم ڕۆژی ھەڵبژاردن لیستی سەرۆک بارزانیتان لەبیر بێت، بەندەش ئەگەر متمانەی ئێوە بەدەست بێنم، بەڵێن دەدەم بەردەوام بم لە خزمەتکردنی ھاووڵاتییان، بەتایبەتی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

یاسین

بەڕێوەبەریی بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر ئاگادارییەک ئاراستەی جووتیاران دەکات

سەڵاح

پەسەندکردنی بودجەی ٢٠٢٦ی عێراق دوادەكەوێت

سەڵاح